کوردی
English

کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی
که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
Compagin In Defense of Civil & political Prisoners

خانە: اخبار زندانها: بیانیه: مقالە: مصاحبه: بازداشتی ها: دربارە ما: تماس

ناجێگیر بوونی بارودۆخی تەندروستی زیندانییەكی سیاسی كورد

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، كەریم موسا زادە، زیندانییەكی سیاسی كورد لە زیندانی بەندەر عەباس، لە ناڕەزایەتی بە ئازاد نەكردنی لە زیندان بە دوای تەواو بوونی ماوەی حوكمەكەی، 16 رۆژە لە مانگرتندایە.

یەكێك لە هاوبەندییەكانی ئەو زیندانییە سیاسیە لەم بارەوە رایگەیاندووە: بە لە بەر چاو گرتنی ئەوەی كە ئەو زیندانییە سیاسییە ماوەی حوكمی زیندانەكەی تەواو بووە، بەڵام هێشتاكە لە لایەن دادستان‌و بەرپرسی زیندانی بەندەر عەباسەوە رێگری لە ئازاد بوونی لە زیندان دەكرێت‌و ناوبراو لە ناڕەزایەتی بەو بارودۆخە دەستی داوەتە مانگرتن.

ئەو زیندانییە سیاسیە تووشی چەندین نەخۆشی بووەو تاكوو ئێستاكەش هیچ هەوڵێك لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشییەكانی ناوبراو نەدراوە.

ناوبراو تا پێش لە دەستبەسەر كردنەكەی لە رێكەوتی 7ی گەلاوێژی 1388ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە لە ورمێ، ئەندامی "ئەنجومەنی فەرزانگانی لاو" بووەو چالاكی كەلتووری كردووە.

ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە بە دوای دەستبەسەر كردنەكەی لە لقی 101ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە بەرپرسیاریەتی دادوەر دەروێشی بە 6 ساڵ زیندان مەحكووم‌و لە رێكەوتی 3ی سەرماوەزی 1388ی هەتاوی بۆ زیندانی ناوەندی بەندەر عەباس دوورخرایەوە.