کوردی
English

کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی
که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
Compagin In Defense of Civil & political Prisoners

خانە: اخبار زندانها: بیانیه: مقالە: مصاحبه: بازداشتی ها: دربارە ما: تماس

پێش گرتن له چاره‌سه‌ری پزیشکی سه‌ید حوسێن پور مسته‌فا ئه‌قده‌م له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد

به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد پێش به چاره‌سه‌ری پزیشکی «سه‌ید حوسێن پور مسته‌فا ئه‌قده‌م»، به‌ندکراوی سیاسی نه‌خۆشی کورد ده‌گرن.
به پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، بارودۆخی جه‌سته‌یی «سه‌ید حوسێن پور مسته‌فا ئه‌قده‌م» له ئاستێکی نامرۆڤانه‌یه و به نیازه چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆی بکرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد پێش به‌م کاره ده‌گرن.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م به‌ندکراوه سیاسیه، ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا له‌ نێو به‌ندیخانه‌ و له‌ژێر بازجویی‌دا، چه‌ند شوێنێکی جه‌سته‌ی بریندار ده‌کرێ و دوای شکانی که‌پۆی ئێستاکه‌ که‌پۆی عفوونه‌تی کردووه‌.
به پێی دوایین زانیارییه‌کانی گه‌یشتوو به که‌مپه‌ین، «سه‌ید حوسێن پور مسته‌فا ئه‌قده‌م» نه‌ ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ ده‌درێ که‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه‌ کارێک بۆ ده‌رمان کردن و چاک کردنه‌وه‌ی که‌پۆی ناوبراو بکرێ، نه‌ به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ خۆیان هه‌ولێ بۆ ده‌رمانی ئه‌و به‌ندکراوه‌ سیاسی‌یه‌ کورده‌ ده‌ده‌ن.
ئه‌م به‌ندکراوه سیاسیه له‌ رێکه‌وتی 1ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1369ی هه‌تاوی له‌ میرئاوای بۆکان له‌دایک بووه‌ و ماوه‌ی چه‌ند سالێک وه‌کوو پیشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکی بووه‌. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و دیسانیش دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌به‌ندیخانه‌ ئازاد ده‌کرێ دیسان و له‌ گه‌لاوێژی ساڵی 1393ی هه‌تاوی دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه‌. هه‌نووکه‌ش له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد ده‌ست‌به‌سه‌ر کراوه‌ و له‌ دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد حوکمی 5 ساڵ به‌ندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.
سێ‌شه‌مه‌ 5ی ره‌شه‌مه‌ی 1393 - 24ی فێوریه‌ی 2015