کوردی
English

کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی
که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
Compagin In Defense of Civil & political Prisoners

خانە: اخبار زندانها: بیانیه: مقالە: مصاحبه: بازداشتی ها: دربارە ما: تماس

رێگری كردن لە مەرەخەسی پزیشكی زیندانییەكی سیاسی كورد

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، ئەفشین سوهراب زادە زیندانییەكی سیاسی كوردی تەمەن 23ساڵە لە زیندانی میناب، تووشی چەندین نەخۆشی مەترسی داری شێرپەنجەو خوێنڕێژی بووەو بە لە بەر چاو گرتنی ناجێگیر بوونی بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی دەزگای دادوەری پارێزگای سنەوە لە مەرەخەسی پزیشكی رۆیشتنی ناوبراو رێگری دەكرێت.

شایانی باسە پزیشكێكی كومیسیۆنی پزیشكی زیندانەكانی پارێزگای هۆرمۆزگان لە نامەیەكدا روو بە بەرپرسانی زیندان‌و دادستانی شاری میناب رایگەیاندووە: بارودۆخی تەندروستی ئەو زیندانییە سیاسیە ناجێگیرەو پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە، بەڵام تاكوو ئێستا ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە بۆ نەخۆشخانە نەگواستراوەتەوەو دەزگای دادوەری پارێزگای سنەش لە مەرەخەسی پزیشكی ناوبراو رێگری دەكات.

هەروەها بەرپرسانی زیندانی میناب روو بە دەزگای دادوەری پارێزگای سنە رایانگەیاندووە: لە ئەگەری بەردەوام بوونیان لە رێگری كردنی ئەو زیندانییە سیاسیە بۆ مەرەخەسی پزیشكی، ناوبراو گیانی لە دەست دەدات‌و بەرپرسیاریەتی ئەو زیندانییە سیاسیە لە ئەستۆی دەزگای دادوەری پارێزگای سنەیە.

جێگەی باسە دەزگای دادوەری سنە بە بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسیە نەخۆشە رایگەیاندبوو: بە دانانی بارمتەی 120 میلیۆن تمەنی مەرەخەسی پزیشكی بە ناوبراو دەدرێت‌و بە لە بەرچاو گرتنی گوشاری زۆری ئابووری لە سەر بنەماڵەی ناوبراو فرۆشتنی ماڵەكەیان بە نرخێكی كەم بە مەبەستی دابین كردنی ئەو بارمتەیە، ئەمجارە بەرپرسانی دەزگای دادوری پارێزگای سنە رایانگەیاندووە، كە ئەو زیندانییە سیاسییە بە بارمەتی 120 میلیۆن تمەنی مەرەخەسی پزیشكی پێ نادرێت‌و دەبێت بارمتەیەكی 220 میلیۆن تمەنی بە مەبەستی رۆیشتنی بۆ مەرەخەسی پزیشكی دابین بكرێت.