کوردی
English

کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی
که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
Compagin In Defense of Civil & political Prisoners

خانە: اخبار زندانها: بیانیه: مقالە: مصاحبه: بازداشتی ها: دربارە ما: تماس

مه‌ترسی دیپۆرت کرانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حوسێن مسته‌فایی له‌ به‌ندیخانه‌ی سڵێمانی‌یه‌وه‌ بۆ ئێران

محه‌مه‌د حوسێن مسته‌فایی ئه‌ندامی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران، له‌ رێکه‌وتی 3ی خه‌رمانانی 1393، به‌تاوانی نایاسایی به‌زاندنی سنووری وڵاتێک له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کری و هه‌نووکه‌ش مه‌ترسی دیپۆرت کرانه‌وه‌ی بۆ ئێرانی لێده‌کرێ.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، محه‌مه‌د حوسێن مسته‌فایی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی رێکه‌وتی 3ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1393ی هه‌تاوی له‌کاتێک‌دا ویستویه‌تی به‌ شێوه‌ی نایاسایی و به‌ قاچاغ له‌ سنوور تێپه‌ڕ بێ و بێته‌ نیو خاکی هه‌رێم و له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ و ئیستا له‌به‌ندیخانه‌ی "مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام" حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌. شایه‌نی باسه‌ پیشتریش له‌ به‌غدا بۆ ماوه‌ چه‌ند مانگ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌یکی نیزێک له‌و به‌ندکراوه‌ سیاسی‌یه‌ که‌ به‌ که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، وتووه‌: ئه‌گه‌ری دیپۆرت کرانه‌وه‌ی بۆ ئێرانی هه‌یه‌و به‌ پێی ئه‌وی که‌ ئه‌ندامی موجاهدینی خه‌ڵق بووه‌ و پیشتریش له‌ ئێران به‌ هۆی کاروباری سیاسی‌یه‌وه‌ به‌ندکراوه‌، ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تووشی هه‌ر جۆره‌ روداوێکی نه‌خوازراو و مه‌ترسی‌داری ببێ."
هه‌ر به‌ پێی وته‌کانی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌و که‌سه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر له‌لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌نێو گرتوخانه‌کانی ئێران‌دا به‌ند کراوه‌.
شایه‌نی باسه‌ محه‌مه‌د حوسێن مسته‌فایی له‌ رێکه‌وتی 15ی پوشپه‌ڕی ساڵی 1343ی هه‌تاوی له‌ شاری ساوه‌ی ئێران له‌دایک بووه‌ و پێشتر ڕانه‌نده‌ی شه‌خسی " کازمی بروجێردی" بووه‌ که‌ هه‌نووکه‌ له‌ حه‌سری خانگی‌دا به‌سه‌ر ده‌با.
ئه‌و به‌ندکراوه‌ سیاسی‌یه‌ خاوه‌نی مه‌دره‌کی دیپڵۆمی رشته‌ی ڕیازی‌یه‌و سابقه‌ی 10 ساڵ کار کردن له‌ بواری ئۆرتۆپێتی و پزشکی‌دا هه‌یه‌. ناوبراو له‌ ساڵه‌کانی 1363 تاکوو 1365 هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئێرانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ و هه‌موو ماڵ و دارایه‌کانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.
محه‌مه‌د حوسێن مسته‌فایی هه‌نووکه‌ له‌ ساڵۆنی ژماره‌ 1ی بازداشتگای ناوندی به‌ندیخانه‌ی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لامی سلێمانی، هه‌رێمی کوردستان ڕاگیراوه‌.
سێ‌شه‌مه‌ 5ی ره‌شه‌مه‌ی 1393 - 24ی فێوریه‌ی 2015